بەخشینی بروانامەی ڕێز لێنان

ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ( 18 /11/ 2020) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ( م. عمر محمد امین ) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەوەكالەت، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ژمێریاری بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە هەردوو بەڕێزان خاتوو(بەیان محمد خورشید) سەرپەرشتیاری داتا بەیسی مووچەی فەرمانبەران ومامۆستا طە طاهر صدیق) مامۆستای پەیمانگای راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی و پڕۆگرامەری داتا بەیسی لیستی مووچەی فەرمانبەران ، لەبەرامبەر راپەڕاندنی كارەكانیان بەشێوەیەكی سەركەوتووانەو خەمخۆرییان بۆ پرۆسەی پەروەردە سەرەڕای نەبوونی دەوامی فەرمی .