سەردانی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شاری سلێمانی

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/١/٢٨ لە سەردانێکیدا بۆ شاری سلێمانی بەڕێز ئالان حمە سعید/ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا جمال عبدول و بەڕێوەبەری وەبەرهێنان بە سەپەرشتی و چاودێری بەڕێز وەزیری پەروەردە لە شاری مامۆستایان لە سلێمانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی دانرا.
بەڕێز وەزیری پەروەردە لە ووتەیەکیدا پیرۆزبایی لە دانیشتوانی پرۆژەی شاری مامۆستایان کرد بە دروستکردنی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی کە دەتوانن منداڵەکانیان سوودمەند بن لە خوێندن تێیداو لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بڕیاردرا کە ئەم قوتابخانەیە بکرێت بە ناوی مامۆستای ماندوونەناسی گەلەکەمان مامۆستا جمال عبدول و هیوای تەمەن درێژیان بۆ خواست کە توانیویەتی لە پرۆسەی خوێندندا چەند نەوەیەک پێبگەیەنێت.
دواتر وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و وەفدی یاوەری ئامادەیی سلێمانی کچانیان بەسەرکردەوەو لەلایەن بەڕێوەبەرو مامۆستایانەوە پێشوازیان لێکراو پاشان بۆ ئاگاداربوون لە خوێندنی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لەگەڵ خوێندکاراندا گفتوگۆی کردو گوێی لە داواکاریەکانیان گرتوو هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان خواست.