کردنەوەی خولی ژینگە دۆستی

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/٣/٧ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا عومەر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنانی کردو بەمەبەستی کردنەوەی خولی ژینگە دۆستی بۆ مامۆستایانی زیندەزانی قۆناغی ئامادەیی و مامۆستایانی زانستی قۆناغی بنەڕەتی لە سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کە لە خولەکەدا ٢٠٠ مامۆستا بەشدار دەبن بەشێوازی گروپ مانگانە دوو کاتژمێر وانە دەخوێنن و ماوەی خولەکە ١٢ کاتژمێرە، ئەم خولە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و دامەزراوەی ڕووەکی کوردستان لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنان بەڕێوە دەچێ. بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان خواست.