تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەستیپێکرد

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٣/٨ تاقیکردنەوەی دەرەکی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ دەستی پێکرد کە تێیدا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ٣٣٥٠ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن کە دابەشکراوون بەسەر ٧٧ هۆڵدا و لە بەشی زانستی ٢٢٣٨ خوێندکار و لە بەشی وێژەیی ٩٩١ خوێندکارو لە بەشی پیشەیی ١٢١ خوێندکار بەشداری دەکەن، ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو خوێندکاران لە قەزاو ناحیەکانیش تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن کە پێشتر لەناو سەنتەری شارەکان ئەنجام دەدرا. ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە خوێندکارانی دەرەکی بتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی کۆتایی ساڵدا بکەن.