بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کرد

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٣/١٥ پاش گردبوونەوەی ژمارەیەک لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیانکرد لە نوێنەرانی خوێندکارانی ناڕازی کە تیایدا گوێی لە کێشەو گیروگرفتەکانی خوێندکاران گرت بۆ خوێندنی ئەمساڵ و یاداشتێکیان دایە بەڕێوەبەری گشتی و بەڵێنی پێدان یاداشتەکە بگەیەنێتە بەڕێز وەزیری پەروەردە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند کە وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی دەرکردووە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی پۆلی دوانزەی ئامادەییەکان لە ڕۆژی ٢٠٢١/٣/٢٩ دواخرا بۆ ٢٠٢١/٤/١٠ تاقیکردنەوەی گشتی لە هەفتەیەکدا دوو تاقیکرەنەوە ئەنجام دەدرێت و وەهەروەها لیژنەیەک پێک دەهێندرێت بۆ دیاریکردنی پڕۆگرامی خوێندن بۆ وەرزی دووەمی قۆناغی دوانزەی ئامادەییەکان.