سڵاوی پەروەردە و زانست
دیاردەیەك درووستبووە بەناوی گەشتی زانستی یان گەشتی خۆشی كە هەندێك قوتابخانە و خوێندنگە دەیانەوێت بۆ قوتابیان و خوێندكاران ساز بكەن ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی جگە لەوەی لەم دۆخی تەندروستیەدا و لەبەر رێكارەكانی خۆپارێزی و لەفەرمانە وەزاریەكاندا هاتووە هەموو گەشت و كۆڕو كۆبوونەوەیەك قەدەغەیە لەبەر ئەمە ئەنجامدانی ئەم گەشتانە قەدەغەیە داوا لە دایكان و باوكان دەكەین ئێمە هیچ مۆڵەتێك نادەین بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشت وسەیران .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی