یەکەم تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ (خولی یەکەم) بۆ پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٦/٢٢ بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی یەکەم تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست و سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی کرد، هەروەها زۆر سوپاسی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی کرد کە بەردەوام هاوکاربوون و زۆربەیان بێ بەرامبەر کارەبایان بۆ قوتابخانەو خوێندنگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دابینکردووە
+12
0
People Reached
0
Engagements
Boost Post
Like

Comment
Share