ڕێکخراوی مانگی سووری کوردی ١٥٠٠٠ دەمامک و ٦٠ لیتر پاکەرەوەی دەستی بەخشییە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٦/٢٢ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە ڕێکخراوی مانگی سووری کوردی کرد کە بڕی ١٥٠٠٠دەمامک و ٦٠ لیتر پاکەرەوەی دەستیان دابین کردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، لە بەرامبەردا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەناوی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە سوپاس و دەستخۆشی لێکردن کە هاوکاری پەروەردە بوون.