ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی ١٢ ی ئامادەیی قوتابخانەی دانیال میتەرانی فەرەنسی لە سلێمانی

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/٧/١ قوتابخانەی دانیاڵ میتەرانی فەرەنسی لە شاری سلێمانی ئاهەنگی دەرچوونی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سازکرد کە ئەم قوتابخانەیە نێودەوڵەتییەو سەر بە حکومەتی فەرەنسایەو لە شاری سلێمانییە، پێنج خوێندکاریان هەبووەو هەر پێنج خوێندکارەکە دەرچوون و لە زانکۆی وڵاتی فەرەنسا وەرگیراون و یەکێک لە خوێندکارەکان لە کۆلێژی پزیشکی و چواریان لە کۆلێژی ئەندازیاری وەرگیراون. شایەنی باسە بەڕێزان دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و کونسوڵی فەرەنسا ئۆلیڤێ دیکۆتینی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئامادەبوون ، وە ڕێکخراوی کوردی فەرەنسی دیالۆگ ئامادەبوون. بە سوپاسەوە مەراسیمەکە لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکە بەڕێوەچوو، بەڕێز کاک ئاکۆ غەریب ئەرکی هەموو مەراسیمەکەی گرتبووە ئەستۆ. هەرسێ لە بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و کونسوڵی فەرەنساو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ووتاری تایبەتیان هەبوو سوپاس و پیرۆزباییان گەیاندە خوێندکاران و دەستخۆشییان لە مامۆستا بەڕێزەکان کرد هەروەها سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی خێزانی خوێندکارەکانیان کرد ، هەمووان دووپاتیان کردەوە کە هاوکاری و پشتیوانی گەشەسەندنی ئەو قوتابخانەیە بن وە ڕۆڵی فەرەنسا گرنگە بۆ نەتەوەکەمان و لە هەموو نەهامەتییەکاندا پشتیوانمان بوون وە پێویستە کە بەردەوام هاوکاریان بین.
کونسوڵی فەرەنسا خەڵاتی تایبەتی خۆی بەخشییە هەریەک لە خوێندکارەکان وە بەڕێز پارێزگاری سلێمانیش بەڵێنی دا بە هاوکاری ماددی ئەو خوێندکارانە چونکە پێویست دەکات ٢٥ی ئەم مانگە بچنە ووڵاتی فەرەنسا و ڕێکارەکانی خوێندن لەو ووڵاتە دەست پێبکەن . هیوادارین لە ئایندەدا خزمەتێکی زۆری ووڵاتەکەمان بکەن وە هەوڵ بدەن دیموکراسی و کلتورو زانستی ئەو ووڵاتە بێننەوە کوردستان و ببنە هۆی هەوێنی گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان لە ئایندەدا