سەردانی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شاری سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢١/٧/٣ لەسەردانێکیدا بۆ شاری سلێمانی بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی شاری سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بەردی بناغەی خوێندنگەیەکی لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی زێڕینۆک دانا کە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان دروست دەکرێت. شایەنی باسە ئەم خوێندنگەیە لەبەر کۆنی بیناکەی نەدەتوانرا بۆ خوێندن بەکاربهێنرێت، کۆمپانیای ناوبراو لەسەر ئەرکی خۆیان دروستی دەکەنەوە لەسەر شێوازی نوێ و خوێندنگەیەکی ١٢ پۆلی تێدا ئەنجام دەدرێت.
دواتر وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندەکەی سەردانی خوێندنگەی بەریتانی نێودەوڵەتییان لە شاری سلێمانی کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە خوێندکارە یەکەمەکان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن. هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەلایەن وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە بەخشرایە بەڕێز شێخ فاخر شێخ طيب خاوەنی کۆمپانیاکانی قەیوان لەپای ئەوەی هەمیشە هاوکاری کەرتی پەروەردەی کردووە لە سنووری شاری سلێمانی، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست و نموونەی زۆر بێت.
هەر لە سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی بەڕێز وەزیری پەروەردە سەردانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی کردو دەستخۆشی لێکردن کە توانیویانە پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ خوێندکاران پەخش بکەن تا خوێندکاران سوودمەند بن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن