سەردانی وەزیری پەروەردە بۆ ژمارەیەک لە پەیمانگەو قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٧/٤ لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان و پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی و پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانی و قوتابخانەی ئەیوبیە و قوتابخانەی سەرشەقامی بنەڕەتی و بەڕێوەبەرێتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی کردو لەگەڵ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان کۆبووەوە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە داواکاری و پێداویستییەکانیان و بەڵێنی هاوکاری و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێدان.