سەردانی وەزیری پەروەردە بۆ ژمارەیەک لە دامەزراوە پەروەردەییەکانی پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٧/٥ بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنانی کردو ۆرکشۆپی شێوازی بەڕێوەبەردنی خوێندنگەکان لە وڵاتی فیلەندا و نەرویج و سوید لە قۆناغی باخچەوە بۆ ئامادەیی بەسەرکردەوە کە بۆ سەرپەرشتیاران ڕێکخرابوو، دواتر لەگەڵ بەڕێوەبەرو ستافی بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنان کۆبۆوەو باس لە گیروگرفتەکانی بەڕێوەبەرێتییەکە کراو بەڵێنی دا کە چەند پێداویستییەکیان بۆ دابین بکات. هەر لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی  بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا قوتابخانەی هەواری نوێی بنەڕەتی قۆناغی (١-٩) و ئامادەیی ڕێژینی کچانی بەسەرکردەوە کە هەردوو خوێندنگەکە لە بینایەکدان و لە نزیکەوە باس لە گیروگرفتەکانی خوێندنگەکە کراو ڕێوشوێنی چارەسەرکردنیان تاووتوێ کراو بەڕێزیان بەڵێنی چەند هاوکارییەکیان دا بۆ خوێندنگەکان. پاشان سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوایان کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو لێپرسراوی هۆبەکان کۆبۆوەو تیایدا بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی دەربارەی دۆخی خوێندن و کێشەی خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەی ڕۆژئاوای خستەڕوو لەبەرامبەردا وەزیری پەروەردە بەڵێنی هاوکاری و چارەسەری گیروگرفتەکانی پێدان بەپێی توانا.