هەواڵ و ڕاگایاندن

بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ خوێندنگا ناحكومییەكان كۆبووەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگا ناحكومیەكان كۆبووەوە.

رۆژی 14/8/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەرورەدەی سلێمانی بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەیمانگا ناحكومییەكان، لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگا ناحكومیەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكارییەكان كرا بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2017- 2018، وە میكانیزمەكانی چارەسەركردنی ئەو كۆسپ و گرفتانەی دێتە بەردەم پڕۆسەی خوێندن و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان خوێندنگا ناحكومییەكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.