ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٣، بە ئامادەبونی مامۆستا نورالدین عوسمان بەرێوەبەری گشتی ئەزمونەكان و مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی و ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارانی یەكەمی بنەڕەتی و سەرپەرشتیارانی كارگێری و بەرێوەبەر و لێپرسراوی هۆبەكانی ئەزموونەكان و كاروباری تەكنیكی لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا و رۆژهەڵات كۆبونەوەیەك سازكرا، بەمەبەستی پێداچونەوە بە رێنماییەكانی تۆماری گشتی و بروانامەكان و بەرامبەركردنی بڕوانامەكان و خوێندنی نێودەوڵەتی.