بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری لە ئاهەنگی ٦١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان كرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٥/١٥ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمدامین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی به‌ریزان ((مامۆستا نجم الدین راویژکاری وەزارەت و، مامۆستا تریفە بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەلات ،و مامۆستا مەهاباد بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان و مامۆستا بەناز بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا)) بەشدارییان کرد لە ئاهەنگی ٦١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی مامۆستایانی یەکێتییەکە کردو بەوبۆنەیەوە دووپاتیان کردەوە کە هەمیشە پشتگیری لە داوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەن.
ئەم ڕۆژەش ڕۆژێکی مێژووییە بۆ مامۆستایان لە خەباتی نیشتمانی گەلەکەمان و کە ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگەکان بوونەتەوە لە سەنگەری پێشەوەی خەباتی پیشەیدا بوون بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان،
دووبارە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پیرۆزبایی ٦١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان لێدەکەین و بە هەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانەی مامۆستایانی کوردستان توانیومانە سەربکەوین و پرۆسەی خوێندن بەرەو سەرکەوتن بەرین و سەرکەوتوو بن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢٣/٥/١٥