دیاری پێشكەشی بەرێوەبەری گشتی كرا

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٥/١٦ بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە مامۆستایانی قوتابخانەی نالی بنەڕەتی لە سنوری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی سەردانی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد، بەمەبەستی پێشکەشکردنی دیارییەک بە بەڕێوەبەری گشتی لە بەرامبەر هاوکاری و پاڵپشتیکردنی كارو چالاکیە هونەرییەکانی قوتابخانەی ناوبراو.

بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی کردن بە بەخشینی ئەو دیارییە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.