شاندی بەرێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانیان كرد

بەمەبەستی بەڕێوەچوون و ڕێگریکردن لە شێواندن و ئارامی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی وەزاری قۆناغی ١٢ی ئامادەیی خولی یەکەم، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٤ بەسەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و شاندی یاوەری سەردانی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانیان کرد ، شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێکهاتبوون لە مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و بەڕێوەبەری تەکنیکی و لێپرسراوانی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەگەڵ بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پۆلیسی سلێمانی کۆبوونەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک گفتووگۆی لەسەرکرا و داواکرا لە پۆلیسی سلێمانی کە هاوکار و هەماهەنگ بن لە ڕۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی وەزاری قۆناغی ١٢ی ئامادەیی خولی یەکەم و چاودێریکردنی قوتابخانەکان لە دەرەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ شێواندن و ئارامی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان بە هەماهەنگی هەردوولا بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان.

لەسەردانەکەیاندا بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا دوو تابلۆیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد و دەستخۆشیان لێکرد کە هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی پڕۆسەی پەروەردە بوون.