بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە کۆمەڵەی ڕۆژ بۆ کەسانی کەمئەندام کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی٩ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە کۆمەڵەی ڕۆژ بۆ کەسانی کەمئەندام کردو باس لە کێشەو گرفتەکانی مامۆستایان و خوێندکارانی کەمئەندام کراو گوێ لە داواکارییەکانیان گیرا، بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی گشت هاوکارییەکی پێدان بە پێی توانا، وە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە دەسەڵاتیدایە.