بەرێوەبەری گشتی سەردانی هۆبەی تاقیگەكان دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ ی ٩ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرێزان عومەر باهر عارف بەرێوەبەری بەشی پڕۆگرامەكان و شیلان غفور بەڕێوەبەری بەشی بیناسازی و ڕاز عبدالكریم بەڕێوەبەری بەشی ڕاگه‌یاندن و پەیوەندیەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی هۆبەی تاقیگەكانیان كرد.

سەردانەكە بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون بوو لە ئیشوكارەكانی هۆبەكە و باس لە كێشەوگرفتەكان و پێداویستیەكانیان كرا.

بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی گشت هاوكاریەكی پێدان بۆ بەرەوپێشچونی تاقیگەی خوێندنگەكان و هەوڵدان بۆ دروستكردنی تاقیگە بۆ ئەو خوێندنگەیانەی كە نیانە.