ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ ی ٩ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو مامۆستایانەی کە خۆبەخشانە هاوکاری و ڕاهێنان و ئامادەکارییان بە کاکە ئەلەند حەمید کرد بۆ درێژەدان بە خوێندن.
مامۆستا ئاواز رووف فارس، مامۆستا لەنجە ئەنوەر محمود ، مامۆستا دالیا طاهر حمە فرج ڕێزلێنانیان پێبەخشرا لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپای هەوڵ و ماندووبوونیان و خزمەتکردنیان بە خوێندکاران و پرۆسەی پەروەردە.
ئەو سێ مامۆستایە وەک وەفایەک بەرامبەر بەڕێوەبەری گشتی بۆ ئەرک و ماندووبوونی کە هەوڵ دەدات بۆ گەڕانەوەی ئەو خوێندکارانەی کە لە خوێندن دابڕاون بگەڕێنەوە بۆ خوێندن ڕێزلێنانیان بەخشیە بەڕێوەبەری گشتی.
مامۆستا نەژاد دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستە کردن و پشتیوان و هاوکاری هەموو خوێندکارێک دەبێت بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێت خزمەتی هەموو خوێندکاران بکات.
ئەمیش لە کاتێکدایە لە ٢٥ ی ٦ ی ئەمساڵ مامۆستا نەژاد سەردانی ماڵی خانەوادەی کاکە ئەلەندی کرد، کە چیرۆکێک لە پشت دابڕانی کاکە ئەلەند هەبوو لە خوێندن، بەڵێنی پێدان کە هاوکارییان بکات و ئێستاش کاکە ئەلەند بەردەوام دەبێت لە خوێندن.






