ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ ی٩ی ٢٠٢٥ لەلایەن مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی مامۆستا نەرمین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و مامۆستا بەناز ڕەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو مامۆستا ڕۆزا رووف بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕێزلێنانی بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردنی دڵنیایی جۆری و پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی ئەو باخچەو قوتابخانەو خوێندنگەیانە کرد کە لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی بونیادنانی تواناکان ئاستی چوارەمیان بەدەستهێناوە.
ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی بەرنامەو سیستمی پەروەردەو فێرکردنە بۆ دیاریکردنی ئاستی باخچەو قوتابخانەو خوێندنگەکان، لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت بە شێوەیەکی تایبەت بۆ باشترکردنی پەروەردەو فێرکردن و دەرچوونی ئەنجام لەسەر ئاستەکان.
بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەو باخچەو قوتابخانەو خوێندنگەیانە کرد کە ئاستی چواریان بەدەست هێناوەو هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.







