ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی٩ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداریکرد لە حەوتەمین فێستیڤاڵی شکۆو شانازی ئامادەیی زانستی ناحکومی کە بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکانیان ڕێکخستبوو, بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ـ٢٠٢٥
لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵات بەسەر خوێندکارە سەرکەوتووەکاندا دابەشکراو چەند چالاکییەکی هونەری پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.
بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە خوێندکارانی سەرکەوتوو کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە قۆناغەکانی داهاتووی ژیانیان.



