ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ١١ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی بەشی بیناسازی و بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی قوتابخانەی میران سیتی کرد، کە پرۆژەیەکی وەبەرهێنانییەو لەلایەن کۆمپانیای نەجمەدین دروستکراوەو بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بخرێتە خزمەت منداڵانی سنورەکە، لە خەمخۆری و دڵسۆزی بەڕێوەبەری گشتی بۆ زوو دەستکردن بە خوێندن لەم ناوەندەدا بەڕێوەبەری گشتی لە نزیکەوە پۆلەکانی قوتابخانەکەی بەسەرکردەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشە کارگێڕیانەی کە هەن تا بتوانرێت بە زووترین کات لەم ناوەندەدا دەست بە خوێندن بکرێت وئاماژەی بەوەدا کردنەوەیەی هەرقوتابخانەیەک پێویستیەکی گرنگ وبناغەی پێشکەوتنی پەروەردەی کۆمەڵگەیە.






