ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی١١ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرد و لەلایەن بەڕێز دکتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا پێشوازی لێکرا، بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لە خەمخۆری دکتۆر یادوستافی نەخۆشخانەی هیوا کرد کە خزمەتێکی زۆری نەخۆشەکان دەکەن، شایەنی باسکردنە بەڕێوەبەری گشتی وەک خەمخۆری بۆنەخۆشخانەی هیوا پێداویستی پزیشکی پێشکەش بە نەخۆشخانەی هیوا کرد.





