لە درێژەی سەردان و بەرسەرکردنەوەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ ی ١١ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بەڕێوەبەرانی بەشی بیناسازی و بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی سەردانی مامۆستا نعمان بەڕێوەبەری بەشی گەنجینەکان ی کرد لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کە ماوەیەکە باری تەندروستی ناجێگیرە، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست بەو هیوایەی لە ماوەیەکی نزیکدا بتوانێت بگەڕێتەوە پەروەردە بۆ خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردەوفێرکردن.

