ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی١١ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی بەشی بیناسازی و ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قوتابخانەی ئاسۆی بنەڕەتی کرد
سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتی بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە کێشەو گرفتەکان و پێداویستییەکانی قوتابخانەکە، وە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ خوێندنیان لە ڕووی دابینکردنی بیناو پێداویستییەکانیان، بەڵێنی پێدان بە پێی سنووری دەسەڵاتی هەموو هاوکارییەکیان بکات.






