لەپاش هەوڵەكانی بەڕێوەبەری گشتی كە بەردەوام پاڵپشتی و خزمەت بە پەروەردەی تایبەت و منداڵانی داون سیندرۆم دەكات ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی١١ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و پێزانینی لەلایەن بەرێز ماف پەروەر بەرهەم عباس قادر سەرۆكی ڕێكخراوی داون سیندرۆم ـی كوردستانەوە پێشكەش كرا.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەست خۆشی لێكرد،رایگەیاند كە ئەركی سەرشانمە بەردەوام خزمەت بەپەروەردەی تایبەت و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بكەم كە ئەوانیش بەشێكن لە كۆمەڵگە و دەبێت ڕێزیان لێبگرین تاوەكو بێیەش نەبن لە خوێندن.

