ئاشناكردنی منداڵان بە زانیاری و رێنمایی و رۆشنبیریی هاتووچۆ ،ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی١١ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پەرتوكێكی تایبەت بە رێنماییەكانی هاتووچۆی لەلایەن بەرێز ماف پەروەر ئەبوبەكر حەسەن بانیشاری پێشكەش كرا كە لە ئامادەكردنی بەرێزیانە بۆ ئەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتیمان ژمارەیەك لەو پەرتووكە دابەش بكات بەسەر پەروەردەی قەزاكان و لە ناوەندەكانی خوێندن قوتابیان و خوێندكاران سودی لێوەربگرن لە قۆناغی سەرەتاییەوە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەك كە رێز لە یاساو رێنماییەكانی هاتووچۆ بگرن.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەست خۆشی لە بەرێزیانی كرد بۆ ئەو ئەركەی ئەنجامی داوە لەو رێگەیەوە خزمەت بە ناوەندەكانی خوێندن بكات.
