ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی١١ی٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی مامۆستا توانا ئەنوەر بەرێوەبەری بەشی چالاكی وەرزشی و دیدەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێشوازی لە بەرێزان رەحمان عەلی بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی و ئاراس عوسمان چالاكوان لە بواری ئۆتیزم كرد و كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا.
لەكۆبونەوەکەدا باس لە كێشەوگرفتەكانی بەردەم منداڵانی ئۆتیزم كرا، بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی داوای لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد كە هاوكاری و هەماهەنگیان بكەن لە بواری وەرزشدا و منداڵانی ئۆتیزم پێویستیان پێیەتی و بێبەش نەبن لە چالاكییە وەرزشییەكان.
بەڕێوەبەری گشتی بەرێوەبەری بەشی چالاكی و وەرزش و دیدەوانی ڕاسپارد كە هاوكاییان بكەن و خزمەت بەو منداڵانە بكەن تاوەكو ئەوانیش سوودمەندبن.
