بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا مهاباد لە قوتابخانەی بەهیە معروفی بنەڕەتی کرد

لە خەمخۆری و دڵسۆزی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ مامۆستایان، ئەمشەو چوارشەممە ٥ی ١١ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا محمد بەڕێوەبەری قوتابخانەی بەهیە معروفی بنەڕەتی سەردانی مامۆستا مهاباد لە قوتابخانەی بەهیە معروف کرد کە لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە لە نەخۆشخانەی سمارت، بەڕێوەبەری گشتی هیوای زووچاکبونەوەو تەندروستی باشی بۆ خواست.