خوێندن بە زووترین کات لەو قوتابخانەو خوێندنگەیانە دەست پێدەکاتەوە کە بە هۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەشتووە

بۆ ڕۆژی سێیەم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای چەمچەماڵی کردو لەگەڵ تیمەکانی ئەندازیاری و ژمێریاری دوای هەڵسەنگاندی لیژنەکان بۆ زیانەکانی بەر کەرتی پەروەردە کەتوون نۆژەنکردنەوەکان دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی ١٢ ی ٢٠٢٥ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری تیمەکانی ئەندازیاری و ژمێریاری و خزمەتگوزاری سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵیان کرد، لە سەردانەکانیدا دوای هەڵسەنگاندنی زیانەکان و دەستنیشانکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بە شێوەیەکی ئاسایی و گەیاندنی سلفەی یەکەم بڕە پارەی پێویست کە لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە تەرخان کراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانەو خوێندنگەیانەی زیانیان پێگەیشتووە.

هەروەها سەردانی قوتابخانەی قەندیلی بنەڕەتی کرد وەک وەفاو ڕێزێک بۆ قوربانیدان و گیان بەختکردن و سەرفرازیی هەمیشەیی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەبەردەم قوتابخانەی ناوبراو ڕۆژی ١٧ی ١٢ بەڕێوەدەچێت.

دواتر بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵی کردو لەگەڵ لیژنەی کۆمسیارانی قەزاکە کۆبونەوە باس لە ڕەوشی خوێندن کراو ئەوەی پەیوەستە بە پەروەردەو فێرکردن جێبەجێ بکەن لەو سنوورە، بەڕێوەبەری گشتی جەختی لەسەر خێرا چارەسەرکردنی کێشەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان کردەوە، بۆئەوەی پرۆسەی خوێندن لەو قوتابخانانەی زیانیان بەرکەوتووە زوو بگەرێتەوە دۆخی پێشوو.