بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای كوردستان

ئاڵاکەمان سیمبولی قوربانیدان و گیان بەختکردن و سەرفرازیی هەمیشەییە.

بەبۆنەی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لەهەموو کوردستانییان دەکەین هەر لەم ڕۆژەدا دەستی دایکانی شەهیدان ماچ دەکەین سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەزرەکانمان دادەنەوێنین کە لە پێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کرد سوپاس و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین کە بە تێکۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدان ئەم ئاڵایەیان هەمیشە بەرز و شەکاوە ڕاگرتووە.

هاوكات ١٧ ی ١٢ ی هەموو ساڵیك لە هەرێمی كوردستان ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە ناو قوتابخانەو خوێندنگەکان بەرز ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی

پیرۆزبایی لە قوتابیان وخوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات بەو بۆنەیەوە ئەم ڕۆژەی بە ڕۆژێکی مێژوویی گرنگ وەسف کرد كە ئاڵای كوردستان رەمزی نەتەوەی كوردە و دەبێت لەناو باخچەکانی منداڵانەوە دەست بکەین بە ناساندنی ئاڵاو تا منداڵان ئاشنابن بە مێژووی گەلەكەمان ، بەردەوام جەخت دەکەینەوە لە پەروەردەکردنی قوتابیان و خوێندکاران خۆشەویستیان بۆ خاک و ئاڵاکەیان هەبێت هەڵگری پەیامی شۆرشگێرانەو خەباتی میللەتەکیان لەبیر نەکەن کە قوربانی زۆری بۆ دراوە بۆ بەدەست هینانی ئازادی و سەربەخۆی و بەرزڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان.

پەرلەمانی کوردستان لە سۆنگەی بەرز ڕاگرتن و چاندنی تۆوی خۆشەویستی و ئینتیما بۆ ئاڵا بەبڕیاری ژمارە ٤٨ لە ٢٠٠٤/٦/١٩ بڕیاریداوە ڕۆژی ١٢/١٧ی هەموو ساڵێک بەڕۆژی ئاڵا دیاری بکات، بۆئەوەی نەوەکان و رۆڵەکانی ئەم گەلە بەرزیی ئاڵاکەیان لەبیرنەکەن و تێبکۆشن لەپێنا و بەرز هێشتنەوەی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی