ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ ی ١ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هاوڕێیەتی بەڕێزان مامۆستا عەتا بەڕێوەبەری نوسینگەی جەنابی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کاک شاهۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی و دکتۆر ماکوان بەڕێوەبەری بانکەکان سەردانی چەمچەماڵی کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەو خوێندنگەکانی پەروەردەی چەمچەماڵ کە بە هۆی لافاوەکەی بەرواری ٩ی١٢ی ٢٠٢٥ بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن زەرەرو زیانیان بەرکەوتبوو، دواتر سەردانی چەند ناوەندێکی خوێندنی کرد کە کاریان تێدا دەکرا، وە سەردانی دیوانی پەروەردەی چەمچەماڵی کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروبارە کارگێڕییەکان و کارەکانی تاقیکردنەوەکان کەوا بڕیارە ١١ ی ١ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجام بدرێت .





