بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پاڵپشتی خۆی بۆ دەستەی متمانە بەخشین (KAAE) دووپاتکردەوە.

دەستەی متمانە بەخشینە،کە لە ئێستادا بۆردێکیان هەیە و بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکی بۆردەکەیەو بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت جێگری سەرۆکی بۆردەکەیە، وە هەریەک لە بەڕێزان وەزیری پەروەردە و بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا لەم بۆردە ئەندامن.

لەدرێژەی پاڵپشتیەکانی بۆ پرۆسەی پەروەردەو پێشخستنی کەرتی پەروەردە بەگشتی لەسنوورەکە ئەمڕۆ شەممە ١٠ی ١ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەشی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی کرد، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ۆرکشۆپی ستانداردەکان کە لەلایەن بەڕێز دکتۆرە لارا لە دەستەی متمانە بەخشین ئەنجام دەدرێت بۆ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرێتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و دڵنیایی جۆری پارێزگاکان و سەرپەرشتیارانی یەکەم لە سنووری پەروەردەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان.

وا بڕیاریشە سبەینێ یەکشەممە ١١ ی ١ سەردانی ئەو قوتابخانەو خوێندنگەیانە بکەن کە دەستنیشان کراون بۆ کارکردنی دەستەکە.

ئامانجی دەستەکە متمانە بەخشینە بە دامەزراوە پەروەردەیی یەکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لەلایەن قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان .

چاودێری پڕۆگرامەکان و بەرز کردنەوەی کوالیتی فێربوون و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان. (KAAE) لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵی خوێندن کار لەسەر ١٢ قوتابخانەو خوێندنگە دەکات ٩ قوتابخانەی حکومی و ٣ قوتابخانەی ناحکومی، بە پەیڕەوکردنی کۆمەڵێک ستانداردی نوێ کە جیاوازن لە ستانداردەکانی بریتش کاونسڵ.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کارەکانی دەستەکەی بەرزنرخاند و سوپاس و دەستخۆشی لێکردن پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە ، ڕایگەیاند ئەوەی ئێوەدەیکەن خزمەتێکی گەورەیە وئامانجی هەموومان دروستکردنی نەوەیەکی بەهێزوکارایە بۆ نیشتیمان.