بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەردەوامە لەبەسەرکردنەوەی ڕەوشی مامۆستایان

لە درێژەی خەمخۆری و پەرۆشی بەردەوامی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ دۆخی تەندروستی مامۆستایان، ئەمڕۆ شەممە ١٠ ی ١ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا ڕازاو سابیر پسپۆڕی زمانی عەرەبی لە ئامادەیی کۆساری کوڕانی سنووری پەروەردەی ڕۆژئاوا کرد، کە لە ئێستادا تووشی نەخۆشی بوەو لەژێر چارەسەردایە، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی و زووچاکبونەوەی بۆ خواست. وپێی ڕاگەیاند ئێوەی مامۆستایان بناغەی پێگەیاندن وپەروەردەکردن وفێرکردنی نەوەی نوێن وهەمیشە پاڵپشتانین.