بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی/ بەشی چالاکی وەرزش و دیدەوانی یاری کۆتایی خولی بالەی خوێندنگە و کۆمەڵگە پەروەردەییە ناحکومییەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ ی ١ ی ٢٠٢٦ بەڕێز مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبونی بەرێوەبەری بەشی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوبەری چالاکی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی لە هۆڵی( صاڵح علی)، دوا یاری پاڵەوانێتی تۆپی بالەی ئامادەییەکانی خویندنگە و کۆمەڵگە ناحکومیەکان بەڕێوەچوو. یاریەكە لە نێوان هەردوو ئامادەیی زانست و کۆلێجی سەڵاحەدینی ئەیوبی بوو، دەرئەنجام ئامادەیی زانست توانی سەرکەتوو ببێت و ببێتە پاڵەوانی خوێندنگە و کۆمەڵگە ناحکومییەکانی پارێزگای سلێمانی.

بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستە کردن و سوپاسی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشداربووی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.