بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەشی چالاکی هونەری کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ ی ١ ی ٢٠٢٦ بەڕێز مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا (ڕۆزا رووف) بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، سەردانی بەشی چالاکی هونەری کرد، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی خولێک کە بۆ مامۆستایانی هونەر ئەنجامدەدەرێت و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەم خولە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و زانکۆی سلێمانی/بەشی پەرەپێدانی پەروەردەیی ڕێکخراوە.

(دکتۆر کۆسار ڕەشید)خاوەنی پرۆژەی پێشنیازکراوی کۆرسی پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستای هونەرە، لەگەل چەندین دکتۆر کە پێکهاتوون لە بەڕێزان دکتۆر(بێساران فەیروز، نیاز عوسمان، ئاواز میرزا، ڕۆژان خالید) ئەم خولە دەڵێنەوە، کە چەندین بابەت لە خۆ دەگرێت وەک (سایکۆلۆجیای هونەر، فەسلەفەی هونەر و جوانی ناسی، فەلسەفەی پەروەردە، پەروەردەی هونەری هاوچەرخ، ڕێگاکانی وانەوتنەوەی هونەر، تەکنەلۆجیای فێرکردن و ئاراستە نوێیەکانی ، بەڕێوەبردن و سەرپەشتیاری پەروەردەیی، زمانی جەستەیی مامۆستای هونەر).

ئەم خولە سەرجەم مامۆستایانی هونەر لە ناوەندە حکومی و ناحکومییەکانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات بەشدارن.

لە کۆتاییدا مامۆستا نەژاد جەختی لە گرنگی ئەم جۆرە خولانە کردەوە، کە پەرە بە تواناکانی مامۆستایانی هونەر دەدات لە ناوەندەکانی خوێندندا.