بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشێک لەدەسەڵاتەکانی بۆبەڕێوەبەری بەشەکان دادەبەزێنێت

بەمەبەستی چاودێریکردن وئاگاداربوون لەڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان وکارئاسانیکردن بۆیان,ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی١ی٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کۆبۆوە بە مەبەستی ڕێکخستنی کارە کارگێڕییەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتینات و دابەزاندنی بەشێک لە دەسەڵاتەکانی بەڕێزیان بۆ بەڕێوەبەری بەشەکان بۆ کارئاسانی و خێرا ڕایکردنی کاروبارەکانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران،ئامانجی دابەزاندنی بەشێک لەدەسەڵاتەکانی بەڕێزیان بۆ بەڕێوەبەری بەشەکان خزمەتکردنی مامۆستایان وقوتابیان وفەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەیە, بەڕێوەبەری گشتی جەخت لە کەمکردنەوەی ڕۆتین لەمامەڵەی هاوڵاتیان دەکات.