بەڕێوەبەری گشتی پاڵپشتی خۆی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكە و پڕۆسەی پەروەردە و فێركرن لە چەمچەماڵ دوپات دەكاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ ی ١ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێز بەهرۆز مەحمود بەرێوەبەری خوێندنی ناحكومی لە پای هەوڵە بەردەوامەكانیان و پاڵپشتییە كاریگەرەكانیان بۆ پڕۆسەی پەرەوەردە لەلایەن قوتابخانەی ڕێنما و پەیمانگەی چرای ناحكومییەوە چەپكە گوڵیان پێشكەشكرا، دەست خۆشی و سوپاسی تایبەتیان ئاراستەكردن بۆ ئاسانكاری و پشتگیریان لە هاوكارییەكانیان بۆ زیان لێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ.

بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەست خۆشی لێكردن بۆ ئەو هاوكارییانەی پێشكەشیان كردووە بە شارۆچكەی چەمچەماڵ و پرۆسەی پەروەردە.