بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕێز لێنان دەبەخشێتە مامۆستایانی هونەری باخچەکانی منداڵانی سنوری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا

ئەمڕۆ چوار شەممە ۱٤ی ۱ی ۲۰۲٦ ​لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە نوێنەرایەتی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، مامۆستابکر عومەر بەڕێوەبەری بەشی چالاکی قوتابخانە و خوێندنگەکان بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە مامۆستایانی هونەر، ئەم ڕێزلێنانە وەک نرخاندنێک بوو بۆ بەشداریکردنیان لە خولی پەروەردەی هونەری هاوچەرخ و ڕێگاکانی وانە وتنەوە کە چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، بە هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایانی هونەر.

لە مەراسیمەکەدا بەناوی بەڕێوەبەری گشتی یەوە مامۆستا بکر سوپاس و دەستخۆشی تایبەتی ئاراستەی ئەو مامۆستا و پسپۆڕانە کرد کە ئەرکی وانەوتنەوە و سەرپەرشتیکردنی خولەکەیان لە ئەستۆ گرتبوو، وە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە خولە زانستی و هونەرییانە لە ئایندەدا بەردەوام دەبن بە مەبەستی نوێکردنەوەی تواناکانی مامۆستایان.