لەدرێژەی سەردان وبەسەرکردنەوەکانی بەڕێوەبەری گشتی وئاگاداربوونی بەردەوام لەدۆخی مامۆستایان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ ی ١ ی٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا اسعد جافر حمە بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن و مامۆستا شارا محمد سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی پێنجوێن سەردانی مامۆستا شانۆ ڕزگار کریم لە قوتابخانەی ماسیدەر لە ناحیەی گرمک کرد، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون , خۆی و هاوسەرەکەی و سێ منداڵی برینداربوون. بەڕێوەبەری گشتی هیوای زوو چاکبونەوەو تەندروست باشی بۆ خواست وڕۆڵی مامۆستایانی بەرزنرخاند لەکەرتی پەروەردەدا وئاماژەی بەوەدا پەروەردە پێویستی بە مامۆستایانی دڵسۆزی وەک ئێوە هەیە.

