لە دڵسۆزی و پەرۆشی بۆ مامۆستایان و لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی بەئامانجی ئاگاداربوون لەڕەوشی مامۆستایان و دڵسۆزانی پەروەردە، ئەمشەو بەرواری ١٥ لەسەر ١٦ ی ١ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا (احمد حسن قادر)ی کرد کە مامۆستایەلە قوتابخانەی قانع سەر بە پەروەردەی دەربەندیخان، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، بەڕێزیان لە کاتی دەوامی فەرمی و خزمەتکردنی نەوەکانی داهاتوو لە پۆلدا توشی جەڵدەی مێشک بووە، سوپاس بۆ خوای گەورە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و زوو چاکبونەوەی بۆ خواست و دووپاتیکردەوە کە بەڕێزیان ئامادەن هەموو جۆرە هاوکارییەکی بکەن کە پێویست بێت.

