بەڕێوەبەری گشتی لە ڕۆژانی پشودا لە پەرۆشی تەندروستی مامۆستایانە

ئەمڕۆ شەممە ١٧ ی ١ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی مامۆستا هەرێم رسول صالح مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەی شەهید غفور ژاژڵەیی، سەر بە پەروەردەی ڕۆژئاوا کرد، کە لە ئێستادا نەخۆشەو لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە، بەڕێوەبەری گشتی هیوای خواست بە زووترین کات بە تەندروستییەکی باش بگەڕێتەوە بۆ درێژەدان بە خزمەتی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن.