لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لە دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ ڕەوشی تەندروستی مامۆستایان ، ئەمڕۆ شەممە ١٧ ی ١ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هاوڕێیەتی مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی هەردوو بەڕێزان مامۆستا چنور خدر لە قوتابخانەی بادینان، سەر بە پەروەردەی ڕۆژئاواو مامۆستا فەوزیە خدر مامۆستا لە قوتابخانەی وان، سەر بە پەروەردەی ڕۆژئاوا کرد، کە هەردوو مامۆستای بەڕێز خوشکن و لە ئێستادا توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواستن و ڕۆڵی مامۆستایانی بەڕێزی بەرزنرخاند لە ناوەندەکانی خوێندندا.

