بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی مامۆستا لوقمان حمە امین لە قوتابخانەی کامەران بەدرخان، سەر بە پەروەردەی ڕۆژئاوا کرد

بەسەرکردنەوە و وەفاداری

​لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانیدا ئەمڕۆ شەممە ١٧ ی ١ ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا جمال پێنجوێنی بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی مامۆستا لوقمان حمە امین لە قوتابخانەی کامەران بەدرخان، سەر بە پەروەردەی ڕۆژئاوا کرد بە مەبەستی هەواڵپرسین لە باری تەندروستی، کە لە ئێستادا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە.

​بەڕێوەبەری گشتی جەختی کردەوە کە مامۆستایان چرای ڕووناککەرەوەی کۆمەڵگەن و سەرمایەی سەرەکی پەروەردەن، بەسەرکردنەوەی مامۆستایان ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەیی ئێمەیە، چونکە ئێوە ماندوون لە پێگەیاندنی نەوەکانی ئەم نیشتیمانەدا. بە هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستییەکی باش بۆ مامۆستای ئازیزمان.