بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی و ڕێکخستنی کاروباری دارایی و یاسایی لە ناوەندەکانی پێگەیاندنی منداڵان،ئەمڕۆ چوار شەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٦ بە چاودێری مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی مامۆستا حەوێز محەمەد بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و دڵنیایی جۆری پارێزگای سلێمانی خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەتی بۆ بەڕێوەبەری باخچەکانی منداڵانی پەروەدەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کردەوە، بە ناونیشانی ڕاهێنانی بەڕێوەبردنی باخچەكانی منداڵان کە تێیدا چەندین تەوەری گرنگی پەیوەست بە کارگێڕی و ژمێریاری و یاسایی لە خۆگرتووە، سێ کۆڵەکەی سەرەکی بەڕێوەبردنی دامەزراوە پەروەردەییەکانن.
لە خولەکەدا مامۆستا نەژاد بەڕێوەبەری گشتی یەکێک بوو لە مامۆستا سەرەکییەکان كە بەشدار بوو، وەک شارەزایەك لە تەوەری کارگێڕیدا وانەیەکی چڕوپڕی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر ڕێکخستنی پەیوەندییە کارگێڕییەکان لەناو باخچەکاندا، بە ئامانجی خێراکردنی ڕاییکردنی کارەکان.
بەرێزیان تیشکی خستە سەر بنەماکانی کارگێری و میکانیزمە نوێیەکانی بەڕێوەبردن لە دامەزراوە پەروەردەییەکاندا و جەختی لە گرنگی پەیڕەوکردنی ڕێنماییە کارگێڕییەکان کردەوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردە وە هەروەها چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مامۆستایان و کارمەندان و دایباب.
ئەم خولە چەند ئامانجێکی سەرەکی لەخۆ گرتبوو، ئاشناکردنی بەڕێوەبەران بە نوێترین ڕێکارە یاسایی و کارگێڕیی و ژمێریاریارییەکان بە مەبەستی زیاتر بەرزکردنەوەی توانای پیشەیی و ئاشناکردنی زیاتری بەڕێوەبەران بە سیستمە نوێیەکانی بەڕێوەبردن.




