لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابیان و خوێندکاران، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٦ مامۆستا نەژاد عبدالله بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بەڕێوەبەری بەشی تاقیکردنەوەکان و بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، سەردانی خانەوادەی قوتابی كاكە ئارۆی كرد، كە کە یەکێکە لە قوتابییانی خاوەن پێداویستی تایبەت (پەروەردەی تایبەت)قوتابی قۆناغی پێنجی بنەرەتی یە.
لەم بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی ژیان و گوزەرانی خانەوادەی كاكەئارۆ بوو. باوکی ئارۆ کە پێشمەرگەیە و خاوەنی چوار منداڵە و منداڵەكانی تریشیان تەندروستیان باش نیە، لە ئێستادا لە خانویەکی کرێدا نیشتەجێن باری دارایی و گوزەرانیان خراپە.
مامۆستا نەژاد جەختی كردەوە ئەرکی ئێمەیە وەک دامەزراوەی پەروەردە نەک تەنیا لە ڕووی خوێندنەوە، بەڵکو لە ڕووی مرۆیی و کۆمەڵایەتیشەوە لەپشت قوتابییەکانمان بین، بەتایبەت ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن و کەسوکاریان پارێزەری نیشتیمانن،پشتگیریکردنی دەروونی و مەعنەوی بۆ کاکە ئارۆ گوێگرتن لە کێشە و گرفتەکانی خانەوادەکە و هەوڵدان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان، ڕۆڵی باوکی ئارۆ وەک پێشمەرگەیەک کە سەرەڕای سەختی ژیان، بەردەوامە لە خزمەت.
بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی دا کە لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی خۆیدا، کار ئاسانی و پشتیوانی تەواو بۆ كاكە ئارۆ و خانەوادەکەی بکات، وەک وەفایەک بۆ ماندووبوونی باوکی و بارودۆخی تایبەتی خۆی.



