ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی ١ی٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و بەشی خزمەتگوزاری ، لە ئامادەیی ڕازاوەی کچان پشتگیری و پشتیوانی لە بەرخۆدانی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان کرا، لەلایەن خوێندکارانی ئامادەییەکەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا.
بەڕێوەبەری گشتی لە وتەیەکیدا سوپاسی سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندنی کرد، کە وەک هاوسۆزی و هاوخەمیەک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان وە ئەو زوڵم و ستەمەی بەرامبەر میللەتی کورد دەکرێت ئەمڕۆ لەسەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەکان چالاکیەک لە ٢٠ خولەکی یەکەمی دەستپێکی دەوام ئەنجام دەدرێت، هەروەها ڕایگەیاند وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ هەموو بارودۆخە سەختەکان ئامادەبووین لەسەرەتای دروستبوونی شەڕی داعشەوە بەهەموو قەیرانەکان بەردەوام بووین و نەمانهێشتووە پرۆسەی پەروەردە پەکی بکەوێت، ئامادەین بۆ هەموو ئەرکێک کە پێمان بسپێردرێت.لە کۆتاییدا دووپاتی کردەوە وەک بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئامادەم وەکو شەرەڤانێک لە ڕۆژئاوای کوردستان خەبات بکەم.







