ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ ی ١ ی ٢٠٢٦ بە بۆنەی ڕۆژی پەروەردەو فێرکردن، خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی کۆمەڵگەی میدیای نێودەوڵەتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان کردو لەلایەن مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازییان لێکرا، خوێندکاران سوپاسی هەوڵ و ماندووبونەکانی بەڕێوەبەری گشتیان کرد.
بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتن و دواڕۆژێکی پرشنگداری بۆ خواستن و بەخوێندنکارانی ووت ئێوە تەنها بخوێنن ئێمەش هەمیشە هەوڵ دەدەین باشترین خزمەتتان پێشکەش بکەین ئێمە ودڵسۆزانی پەروەردە بەردەوامین بۆڕەخساندنی کەشێکی لەباری خوێندن بۆ ئێوەی خۆشەویست ونەوەی داهاتوومان.








