مامۆستا نەژاد عبداللە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پشتگیری لە کەمپینی کەناڵ 8 دەکات بۆ هاوکاری کوردانی ڕۆژئاوا و لە ئێستادا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەکان لە کەناڵ 8 ئامادەن بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک و پاڵپشتی بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی.








